کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك‌ له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری بۆكان1

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئەمیر پیادە”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زمانی کوردیی “بەیان”، پێنج جار بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری بۆکان بانگهێشت کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئەو چالاکە مەدەنییەیان بانگهێشت کردووە و هەر جار بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکردووە. شایانی باسه‌، بانگهێشت کردنی ناوبراو پێوەندیی بە چالاکییە مەدەنی و فەرهەنگی و گەورەبوونەوەی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە بووه‌.