به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لە سنووری چالدێران بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کراوە و کۆڵبەرێکش لە سنووری شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی “مەحیەدین دودکانلوو” تەمەن ٢٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکراوە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە. ههروهها هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دوێسە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ڕەحیم ئەحمەدی” لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان دەستبەسەر کراوە. ڕەحیم ئەحمەدی دوای دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی شاری سنە و ههروا له زیندان ڕاگیراوه.
