ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکییهوه گیانی لەدەست داوه.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل موستەخدێم” کە لە زیندانی ناوەندی تەورێز ڕاگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، ناوبراو بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. جێگهی ئاماژهیه، “ئیسماعیل موستەخدێم” ١٢ ساڵ لهمهوبهر بە هۆی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە زیندانی تووشی سهرهتانی سییه ببو. ئهمه له كاتێكدایه كه بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوهكه وەربگرن و بڕیاربوو لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە زیندان ئازاد بکرێت.
