ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه چالاكێكی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە کە لە پهروهندهیهكی هاوبەشدا لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە ئۆستانی کرماشان حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، خۆی بە زیندانی ناوەندیی کرماشان ناساندووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، “ئەرسەلان هیدایەتی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ مانگەی حکومەکەی، خۆی بە زیندانی دیزل ئابادی کرماشان ناساند. ئەرسەلان هیدایەتی ڕۆژی شەممە ١٦ی پووشپەڕی ٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ کرماشان گوازرایەوە و دوای سێ مانگ زیندان بە قهراری وهسیقه له زیندان ئازاد کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو وێڕای سێ كهسی دیکە بە ناوەکانی “شەهریار تەهماسبی”، “مستەفا باقری ئاشنا” و “ئەردەشیر مووسەوی” ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ئهمساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له كرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لهدژی نیزام” و “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگا” هەر کامەیان حوکمی ٩ مانگ زیندانیان بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی کرماشان بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم كرابوویهوه.
