به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار کچی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەخشی باینگانی پاوە، له لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە چوار کچیان بە ناوەکانی “بەهار ئەحمەدی”، “نێرگز محەممەدی”، “ئیلهام مۆرادی” و “نگین وەیسی” خهڵكی شارستانی بانەوەڕە دەستبەسەر کردووە. ئهم چوار كچه خەڵکی گوندی میراولی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بوون و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون. شایانی باسه، ئهم چوار كچه دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەگرتووە.
