كۆمه‌ڵێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی شاری مه‌ریوان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڕه‌سمییه‌ت نه‌ناسینی چالاكییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی مۆسافیران له‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: به‌دوای ٥ مانگ و سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی بڕی ١٥ ملیۆن و تمه‌ن له هه‌ركام له شۆفیره‌كان، له ئێستادا ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه له هه‌ندێ له شوێنه‌كان موسافیر سوار كه‌ن. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، سه‌ردانی ئیداره‌ی تاكسیڕانی مه‌ریوانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
