به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، داوهته بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی “حەسەن خەندەپوور” کوژراوە و دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناویان ئاشکرا نەبووە. شایانی باسه، تەرمی “حەسەن خەندەپوور” لە لای هێزەکانی سپای پاسدارانە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
