به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان دوای مانگێک به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانیان، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “فایق شەریعەت پەنا”، “تاهیر شێخی” و “ئارمان حەمزەلوو”، دوای تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە گوازراونەتەوە بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مانگی ڕابردوو ئەم سێ كه‌سه وێڕای چەندین كه‌سی دیكه‌ی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه به تاوانی “ئه‌نجام دانی چالاكی مه‌زهه‌بی” دەستبەسەر کرابوون.
