بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئاموزش و پهروهرشی ئۆستانی ئازهربیاجانی غهربی، باسی لە بێبهش بوونی ١٣ هەزار و ٩٣٨ خوێندكار لە ساڵی ٩٨، لە خوێندن لە ئاستی ئەو پارێزگایە کردووە.
بە وتەی ئیبراهیم محەممەدی، لە سەدا ٣٠ی خوێندكاران بەهۆی هەژاری و دەست کورتی و بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان، لە خوێندن بێبهش بوون. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ پرسی خوێندكارانی بەجێماو لە خوێندن بەهۆی کێشەی ئابووری و دەست کورتی بنەماڵەکانیان و پرژ و بڵاوی گوندەکان، لە سەرەوەی وزە و هێزی ئیدارەی ئاموزش و پهروهرشه و پێویستیی بە پشتیوانی هەمە لایەنەی دەوڵەت هەیە بۆ کەم کردنەوەی خوێندكارانی بەجێماو لە خوێندن.
