کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی موژگان كاووسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

ڕاگوێزرانی موژگان كاووسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان5

“موژگان کاووسی” زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئێوێنی تاران دا ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، دوای ١٦ ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بە پێ ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، “موژگان کاووسی” زیندانی سیاسی و خەڵکی شاری کەلاردەشت، کە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەڵام نەدانەوەی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتبوو، پاش ١٦ ڕۆژ لە مانگرتنەکە گوازترایه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی تاران. شایانی باسه‌، ناوبراو تووشی نەخۆشی جەستەیی بووە و بەرپرسانی زیندان هیچ هەوڵێکیان بۆ دەرمانی ناوبراو نەداوە و تەنانەت نەیانهێشتووە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت.