کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێک لە سنووری شاری شنۆ دوای دەستبەسەرکرانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراو و دو کۆڵبەری دیكه‌ش لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بریندار كران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عیسازادە” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “شێوەسماک” کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە. شایانی باسه‌، ئه‌م هێزانه‌ دوای بریندار کردنی ناوبراویان دەستبەسەر و ئەشکەنجەیان داوە و لە کۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویانە. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “بارزان” لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بە ته‌قەی ڕاستەوخۆی هێزه‌کانی ڕژیم برینداربووه‌ و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانه‌ کراوە. هەروەها، ڕۆژی شەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی قوڵقوڵە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی “فاتێح مەحموودی” تەمەن ٣٤ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێزەكانی ڕژیم بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بەسەختی بریندار بووە.