کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكردانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بانه‌ و شنۆ، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشارانه‌ ئازاد كران.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شوێـ”ـی بانە بە ناوی “شەریف ئەمینی”، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. شایانی باسه‌، ناوبراو پاش لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوو و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن تۆمەتبار کردبوو. لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، لاوێکی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوی “یوونس خزری” تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی “پووش ئاوێ”ی ئەو شارە، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.