کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری ماكۆ

قوربانی بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری ماكۆ1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هێزە چەکدارەکانی توركییه‌ لە سنووری شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و له‌ ئه‌نجامیدا، کۆڵبەریک گیانی له‌ده‌ست دا و کۆڵبەریکی دیكه‌ش بریندار بوو.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی توركییه‌ لە سنووری شاری ماکۆ کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەممەدی” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیكه‌ بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری” بریندار کراوە. شایانی باسه‌، ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی “دەیم قشلاق” سەر بە شاری ماکۆ بوون  و باری جگەرەیان پێ بووە. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئەو شاره‌وه‌، دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی مەریوان کران. ناوی یەکێک لە کاسبکارە دەستبەسەرکراوەکان “شادمان مەریوانی” ڕاگەیاندراوه‌.