کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی سیاسیی

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی سیاسیی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسیی لە زیندانی ورمێ کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، ماوەی چوار رۆژە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیاره‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەندکراوێکی سیاسیی بەندی “رەوان دەرمان”ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “رەحیم بەرین” خەڵکی مەهاباد، لە رۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانه‌وه‌ گوازراوەتەوە بۆ دەرەوەی زیندان و تا ئێستا نەهێنراوەتەوە بۆ بەندەکەی. ئەمه‌ش بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆر لە ئەگەری جێبەجێ بوونی شاراوەی حوکمی سێدارەی ناوبراو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “رەحیم بەرین”، ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “هەوڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “کوشتنی ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران” لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک پاش کوژرانی ” شوانە سەید قادر” لە پووشپەڕی ٨٤ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌داوای پێداچوونەوە بە حوکمی سێدارەی “حەیدەر قوربانی” بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام، ئه‌م حوكمه‌ لە لایەن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ رەد کراوەتەوە.