ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، سپای پاسداران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به مووشەک له به‌رزاییه‌كانی “ته‌لان” سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كانی داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م هێرشه‌دا هێرش کراوەتە سەر ناوچه شاخاوییه‌كان و شوێنی ژیانی خه‌ڵک و باخ و مه‌زرایه‌كی زۆری هاووڵاتییان ئاگریان تێبه‌ربووه و زه‌ره‌ری زۆر به شوێنی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه گه‌یشتووه. هەر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، سپای پاسداران ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كردبووه ئامانج.