کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ له‌ زیندانی ئێوین

مانگرتن له‌ خواردنی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ له‌ زیندانی ئێوین2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “سەکینە پەروانە” زیندانی سیاسی ماوەی پێنج ڕۆژە کە لە زیندانی “ئێوین”ی تاران مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی خەڵکی خوراسان، لە ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانه‌وه‌ بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی “ئەبروو تیمتیک” پارێزەری خەڵکی توركییه‌ کە ١١ی خەرمانان دوای ٢٣٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە زیندانی ئه‌م وڵاته‌ گیانی لە دەست دابوو، مانی لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “سەکینە پەروانە” تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین تاران ڕاگیراوه‌. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ئه‌مساڵ، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له‌ شاری تاران، حوکمی پێنج ساڵ زیندان و بێبەری کردن لە چالاكی سیاسی بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.