ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لهماوهی یهك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو کرێکاری لاوی خەڵکی شارهكانی ئیلام و نەوسوود، لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەستداوه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانان، کرێکارێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی نەیسانە سەر بە شاری نەوسوود لە ئۆستانی کرماشان بە ناوی “هەژار شەریفی”، لە کاتی کار کردن لە میکانیکییەک بە هۆی بەربوونی جەکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر كه به سهری كهوتووه، گیانی لە دەست داوە. لە لایەکی دیکەوە و له هەمان ڕۆژدا، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی ئیلام لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
