به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا به‌ناوی “مێعراج مۆرتەزایی” کە مانگێک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کرابوو، هه‌روا نادیارە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی “مێعراج مۆرتەزایی”، دانیشتووی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مێعراج مۆرتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو.
