به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له دانیشتووانی ئاوایی شێخ سه‌له له‌شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌هۆی مه‌سموومیه‌ت ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه له كاتژمێر ٨ی به‌یانییه‌وه تا نزیك نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، دانیشتووانی ئاوایی سێخ سه‌له كه نیشانه‌كانی مه‌سموومیه‌ت له‌وانه ئێسهال و ئستفراقیان بووه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌حرایی ئه‌م شارستانه كراون. پتر ٤٠ كه‌سیان پاش ده‌رمانی سه‌رپایی له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س كراون و له ئێستادا ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌ژێر چاوه‌دێری دان. شایانی باسه هۆكاری ئه‌م مهسموومیهته پێس بوونی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه.