بهپێی ههواڵی گهیشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری کرماشان بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان دوو کۆڵبەری دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “سابیر وەیسی و حسێن وەیسی” لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری پاوە بریندار بوون. ئەو دوو کۆڵبەرە کە بە مەبەستی کۆڵبەری چوبوون بۆ پاوە، لە سێ ڕێیانی نۆسمە تووشی ئەو ڕووداوە بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە کراون. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێك له کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “محەممەد” بە سەختی بریندار بووە.