به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و پیرانشار كه حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهمشارانهوه دەستبەسەر كرابوون، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سنجلە”ی ناوچەی لاجانی پیرانشار بە ناوی “بایزید قادری چووپان”، كه ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدەوه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرابوو چارهنووسی نادیاره. شایانی باسه، ناوبراو له ماوهی دهستبهسهر كرانیدا تەنیا جارێک پەیوەندی بە ماڵەوە کردووە. لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی حەسەن ئاوای سنە بە ناوی “سابیر ساڵحی” كه حهفتهی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو چارهنووسی نادیاره. شایانی باسه، سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، ناوبراو چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.