کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری مه‌هاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری مه‌هاباد

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،  ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوند خوڕخوڕەی ئه‌مشاره‌یان بە ناوەکانی “سولەیمان کەریم پوور” و “خالید محەممەدزادە ئەقدەم” لە کاتی کاری کشت و کاڵی و بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان هه‌روا نادیارە.