کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتن له‌ خواردنی موژگان كاووسی

به‌رده‌وامی مانگرتن له‌ خواردنی موژگان كاووسی2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان کاووسی” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێوینی تاران كه‌ ١٣ ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانی هه‌روا به‌رده‌وامه‌ له‌ مانگرتن له‌ خواردن.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “موژگان کاووسی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی کەلاردەشت کە ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئێوینی تاران تێپەڕ دەکات، له‌ ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانه‌وه‌ مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسه‌، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە پێنەدانی مافی مه‌ره‌خه‌سی و هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزی بۆ پەیوەندی بەندکراوەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٣٣ مانگ زیندان، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بە سەردا سەپاوە. موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەریش، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر له‌ ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.