ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “مەنسوور ئەڵماسی” تهمهن ٢٩ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی هێرانا، “مەنسوور ئەڵماسی” پێشتر لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و گوازترابوویهوه بۆ گرتووخانهی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش تەواوبوونی قۆناغهكانی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.
