کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی به‌مه‌رجی په‌یمان میرزازاده‌ له‌ زیندانی ورمێ

ئازادكرانی به‌مه‌رجی په‌یمان میرزازاده‌ له‌ زیندانی ورمێ1

“پەیمان میرزازادە”، بەندکراوی سیاسی دوای ئەوەی بەرپرسانی زیندان ڕەزامەنییان لە سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو دەربڕی، ڕۆژی سەشەممە ١١ی خەرمانان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “پەیمان میرزازادە” لە حاڵیکدا ئازاد کراوە کە ١٩ مانگ لە ماوەی دوو ساڵەی حوکمی زیندانه‌کەی تێپەڕاندبوو. شایانی باسه‌، ناوبراو زستانی ڕابردوو بە نێشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕێن بە ئازدنەکرانی بە مەرجی خۆی، مانی لە خواردن گرتبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “پەیمان میرزازادە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی كردن بە پیرۆزییەکان” لە لایەن لقی ١١٠ی دادگای گشتی ئه‌مشاره‌، به‌ ٢ ساڵ زیندان و لیدانی ١٠٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو.