به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی شاری سنه ناساند.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “سدیق سەیفی” دانیشتووی شاری دیواندەرە کە پێشتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ناساند. سدیق سەیفی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گەلاوێژی پارهكه، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
