چالاكێكی مەدەنی شاری جوانڕۆ کە سەرەتای حەفتەی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد كرا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حەسیم میرزایی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ كه ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بە دانانی وه‌سیقه ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و دوا پێنج ڕۆژ بەندکران بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاكه‌ی له زیندان ئازاد کراوه.