به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاواییه‌كانی ئه‌ویهه‌نگ و كه‌ڵاته‌رزان، ڕۆژی شه‌ممه به بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ستان به ئه‌نجام دانی چالاكی ته‌بلیغی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌م دوو ئاواییه به هه‌ڵواسینی چه‌ندین پلاكارد و پارچه نووسراوه به ناوه‌ڕۆكی “پیرۆزبێ ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ڕێزیان له‌م ڕۆژه گرتووه.
