له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەكانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی “نەریمان سوبحانی” بریندار بووە. لەلایەکی دیکەوە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێگی خەڵکی گوندی “داوداوودی” ئەمشارە بە ناوی “خدر” بریندار بووە. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان و سەردەشت کراون.
