کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری نه‌وسوود

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاری نه‌وسوود2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سەر بە ئۆستانی کرماشان تەقەیان لە پۆلێك له‌ کۆڵبەران کردووە و له‌ ئه‌نجامیدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە ناوه‌كانی “قانێع به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، “عەلی ڕەنجبەر” خەڵکی گوندی میانەی مەریوان و کۆڵبەرێک بە ناوی “ناجی” خەڵکی گوندی “وسنە”ی مەریوان به‌ سەختی بریندار بوون. شایانی باسه‌، ئەو سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.