کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی له‌ سه‌رده‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی له‌ سه‌رده‌شت1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی “ئاکام حەسەن زادە”، “ڕەحمان نادری”، “خوسرەو جەهان ئارا” و “سەردار مەلا” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشارەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون. شایانی باسه‌، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە نادیارە و هەوڵی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.