به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووبووە بەرزاییەکانی قەندیل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی یەکشەممە لهسهر دووشهممه، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بهناوی “یووسف محەممەد عەبدوڵڵا ڕەش” کردووە وکوشتوویانە. جێگهی ئاماژهیه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە نە میدیاکانی ئێران و نە میدیاکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی کوژرانی ئەو چێودارەیان بڵاو نەکردووەتەوە.