به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی “نه‌وه‌ردی ئیوان” له ئۆستانی ئیلام به‌هۆی ناكۆكی له نێوان سه‌هامدارانی ئه‌م كارخانه‌یه، ٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بێكار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارخانه‌ی نه‌وه‌ردی ئیوان له‌ماوه‌ی یه‌كساڵ و نیوی ڕابردوو به‌هۆی ناكۆكی سههامدارهكانی ته‌عتیل كراوه و ئه‌م ته‌وه‌ره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، زۆرێك له كرێكاره‌كانی بێكار بن. شایانی باسه، كارخانه‌ی نه‌وه‌ردی ئیوان له ساڵی ٩٠وه ده‌ستی به كار كردووه و به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری “میلگردی ئاجداری پۆڵایی” له غه‌ربی ئێران دێته ئه‌ژمار.