ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ماکۆ دهكات کە تێیدا سێ ئەندامی یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاگەیندراوێک کە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی حەمزەی هێزی ویشکانی سپای پاسداران لە ورمێ بڵاوی کردووەتەوە، شەوی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم هاتووەتە ئاراوە. بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا سێ ئەندامی لایەنی دیکەی تێکهەڵچوونەکە کە هیچ ئاماژەیەک بە ناوەکەی نەدراوە گیانیان لە دەست داوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا ئێستا هیچكام له حیزبهكانی ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و ئهم ههواڵهیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
