کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كرانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

بێبه‌ری كرانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “حەیدەر قوربانی” بەندکراوی سیاسی کە له‌ ماوه‌ی ئه‌م دواییانەدا حوکمی ئێعدامی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست كرابوویه‌وه‌، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی بێبەش کراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بنەماڵەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو چوون بۆ شاری سنە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی سنە مافی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ حەیدەر قربانی پێ نەداون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “حەیدەر قوربانی” مانگی ڕێبەندانی پاره‌كه‌ لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی هه‌مان ساڵ لە ناو زیندانی سنە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.