کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری نه‌وسوود1

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “جەعفەر ڕەمەزانی” تەمەن ٥٠ ساڵ، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار كرا.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو لەو ڕووداوەدا دەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە. هه‌ر لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانیش، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهرووز مورادی” خەڵکی “تازاوا”ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار ببوو.