به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، حوكمی ئێعدامی كۆڵبه‌رێك به ناوی “مه‌حه‌یدین ئیبراهیمی” له لایه‌ن دیوانی باڵای ڕژیمه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه.
“مه‌حه‌یدین ئیبراهیمی” ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦ له كاتێكدا كه كاری كۆڵبه‌ری ده‌كرد له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له پایه‌گای “بێمزه‌ڕه‌ت”ی شنۆ ته‌قه‌ی لێكرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به سه‌ختی بریندارببوو، له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری پاره‌كه له لایه‌ن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم و ئه‌و حوكمه هه‌مان ڕۆژ پێی ڕاگه‌یه‌ندرابوو. شایانی باسه، “مه‌حه‌یدین ئیبراهیمی” له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧یش به هه‌مان تۆمه‌ت، به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.