کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی مادێح فه‌تحی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

نادیاربوونی چاره‌نووسی مادێح فه‌تحی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “مادیح فەتحی”، لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئەمنییەکان هەتا ئێستا هۆکارێکی ڕوونیان سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ڕانەگەیاندووە. شایانی باسه‌، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا دوو جار پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، هەبووە و لە دەستپڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هێرشیان برده‌ سەر ماڵی مادێح فه‌تحی لە شارەکی “بەهاران” و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی پاره‌كه‌ش، “سەحەر کازمی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی، و هاوژینی مادیح فەتحی، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرابوو. ئەو چالاکە مەدەنییە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، بە تۆمەتی “هەوڵدان له‌ژی ئه‌منییه‌تی میللی” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم  کرابوو کە ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنەوە بۆ ٢٠ مانگ کەم کرابووە.