ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەى ئەو کەسانەى كه بەهۆى توشبونیان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٨٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بەپێى داتاکانی ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر” ژمارەى ئەو کەسانەى كه بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٨٠٣ هه‌زار و ٢٢٣ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش گەیشتوەتە، ٢٣ ملیۆن و ١٢١ هه‌زار و ٣٦٦ كه‌س. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا ئێستا ئەمریکا بە تۆمارکردنى ٥ ملیۆن و ٧٩٦ هه‌زار و ٧٢٧ حاڵه‌تی تووشبون لە ریزبەندى یەکەمى جیهاندایه كه زۆرترین ژماره‌ی توشبونى بەم ویرووسه تۆمارکردەوە و دوای ئه‌ویش هەریەکە لە وڵاتانی بەڕازیل، هێندووستان، ڕووسییه و ئەفەریقاى باشور دێن.