به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو تازهلاوی خەڵکی گوندی بۆڕیەر سەر بە شاری سەوڵاوا کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی کاتی و بە دانانی وهسیقه له زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشممە ٣٠ی گەلاوێژ “ئاریا ئەمینی” تەمەن ١٦ ساڵ و “هەورام نادری” تەمەن ١٧ ساڵ دوای ٢٤ کاژمێر دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی وهسیقهی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون. شایانی باسه، “هەورام و ئاریا” بە هۆی ئەوەی تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و بڕیارە بە زوویی بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دادگایی بکرێن. جێگهی ئاماژهیه، ئەو دوو تازهلاوه کاتژمێر ٤ی سهرله بەیانی ڕۆژی چوارشهممه لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا دەستبەسەر کرابوون.