كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ” گسترش آهن راه”ی گیلان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له شوێنی كاره‌كه‌یان و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاری كرێكارانی شیركه‌تی، قه‌راردادی و په‌یمانی و هه‌روه‌ها په‌رداختی بڕی ٥ تا ٦ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن. ڕاشیانگه‌یاندووه: به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان تووشی كێشه‌وگرفتێكی جیدی له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان بوونه‌ته‌وه و به‌نیاز له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌به‌رن.