هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٠مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له ئێران، كرێكارانی پڕۆژی ده‌شت عه‌باس له دێهلۆران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئۆكسیر سه‌نعه‌ت” كه به‌دوای به‌ڵێنی كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته چووبوونه‌وه سه‌ر كار، سه‌رله‌نوێی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. شایانی باسه، له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له ١٥ هه‌زار كرێكار له ٣٦ شیركه‌تی پارسی جنووبی، به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.