به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان له‌م زیندانه ئازاد كران.
“پەرویز ناسری” به‌ندكراوی سیاسی و خەڵکی شارۆچكه‌ی “ئیسلام‌ئاباد”ی ورمێ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، لە زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره ئازاد کرا. “پەرویز ناسری” کۆتاییەکانی مانگی خەزڵوەری پاره‌كه بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە. شایانی باسه، ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٨، لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێ بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مه‌حكووم و پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی ناوبراو، حوکمەکەی بۆ ساڵێک زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، به‌ندكراوێكی دیكه‌ی سیاسیی به‌ناوی “ڕەحیم مەحموودئازەر” لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
