ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ژینگەپارێزان و گرووپە شاخەوانییەکانی سەردەشت و پیرانشار له ڕێگای نێوان “پیرانشار ــــ سەردەشت” هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبردووه.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، تیمی شاخەوانیی “هەڵگورد” بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەی “ژینگەپارێزانی پیرانشار” لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا دەورووبەری ڕێگای نێوان “پیرانشار ــــ سەردەشت”یان خاوێن کردهوه. ئەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییە لە ژێر دروشمی “کۆکردنەوەی زبڵ ئەرکی ئێمە نییە، بەڵام نەڕشتنی زبڵ ئەرکی هەمووانە” لەلایەن گرووپی شاخەوانیی “هەڵگورد” و ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی “پیرانشار” لە “سێ گردکان” دەستی پێکرد و لە “قەبری حسێن” کۆتایی پێهات. لە هەمان ڕۆژدا گرووپی شاخەوانیی “هەڵگورد” دەرەوەی شاری پیرانشار هەتا “گەزگەسکی مەنگوڕان”یان لە زبڵ خاوێن كردهوه.
