كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی چوونه‌ته تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵاواردن و دانه‌مه‌زراندنیان له وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشن. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش دامه‌زراندنی ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ی گرێ داوه‌ته‌وه به قه‌بووڵی له دوو ئازموونی وروودی ئه‌م سازمانه. پێویسته ئاماژه بكرێ كه سازمانی ئاموزش و په‌ره‌وه‌رش له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هێزی ئینسانی له‌م سازمانه، زیاتر له ٥٠ هه‌زار مۆعه‌لیمی حه‌قولته‌دریسی، ئاموزشیار و فێركاری نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی به قه‌راردادی كاتی و حه‌قده‌ستی له‌خواره‌وه به‌كارهێناوه، به‌ڵام له دامه‌زراندنیان خۆ ده‌بوێرێت.