کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ زیندانی ئێڤین

انتقال یک فعال مدنی به زندان اوین

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ناوی ” مێهرەبان کشاوەرزی”، دوای ئەوەی سەردانی یەکەی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی داددسەرای ئێڤینی تارانی کردووە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناوبراو پێشتر له‌ ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٩٥، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە تاران دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەو هاووڵاتییه‌، ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٦ لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له‌ تاران بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو و پاشان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ مانگ زیندان کەم کرابۆوه‌.