ژمارەیەک له مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندان، بۆ دووهه‌م ڕۆژی به‌رده‌وام، دژی دابەشنەکردن و لێبڕینی مووچە، لە به‌رامبه‌ر قائیمقامیەتی قەزای کەلار كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، ژمارەیەک له مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی ناڕازی دژی بڕینی موچەکانیان و تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دابەش نەکردنی دا، لە به‌رامبه‌ر قائیمقامیەتی کەلار كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه دوو مانگە مووچەكانیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌یه كه ئەم مانگە، ٥٠ له‌سه‌دی مووچەکانیان وەردەگرن و بەوجۆرەش ٢١ له‌سه‌دی مووچەکانیان لێدەبڕدرێت.