كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، بۆ ١٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌حاڵێكدا درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه كه هه‌موو ڕۆژێك به‌شێك له كرێكاران به‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن. له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارانی په‌یمانی نه‌وتی جنووب، له‌ئاست بارودۆخی دژواری كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، په‌یمانكار به مه‌یلی خۆی شوێنی كارگه‌ی گۆڕیوه و داوای له كرێكاران كردووه كه بچنه ئه‌م شوێنه نوێیه. ده‌شڵێن: شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، ستاندارده‌كانی ئیمه‌نی و بێهداشتی ڕه‌چاو ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت وه‌سایلی بێهداشتی تاكه‌كه‌سی له ئێختیاری كرێكاران قه‌رار ناده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا به‌هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخی وڵات به‌هۆی كۆرۆنا، كرێكاران زیاتر له جاران مه‌ترسییان له‌سه‌ره.