كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ بۆ ٦٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام به ئامانجی په‌یگیری خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی فه‌رمانداریی شووش ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م ماوه‌یه‌دا نیشانیان دا كه هه‌فت ته‌په زیندووه و هه‌روا له به‌رامبه‌ر هه‌موو گوشار و پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی خۆڕاگری ده‌كه‌ن.