ئاژانسی ههواڵنێریی روویتێرز ڕایگهیاندووه، بەشێک لە ئهڕتهشی وڵاتی مالی کودەتایان کردووە و له ئهنجامیدا سەرۆک كۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دەستبەسەر کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە لایەن بەشێک لە سەربازانی وڵاتی مالیەوە کودەتای سەربازیی کراوە و هەر یەک لە “ئیبراهیم کەیتا” سەرۆک كۆمار و “بوبو سیسێی” سەرۆک وەزیران دەستبەسەر کراون. شایانی باسه، جگە لەمانه سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون. ئاماژە بەوەشکراوە، کودەتاکە لە سەربازگەیەکی نزیک لە شاری “باماکۆ” پایتەختی ماڵی دەستی پێکردووە. پێویسته بوترێ كه لەم دواییانەدا وڵاتی مالی تەنگژەی سیاسی و ناکۆکی ناوخۆیی توندی بەخۆیەوە بینی و ئۆپۆزسیۆن داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک كۆمار و نەهێشتنی ناکۆکییەکانی دهكرد و رێککەوتنی ڕەت دەکردەوە.
